شارپرێس:
سكرتێری رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە) ڕایده‌گه‌یه‌نێت له ئێران بارودۆخى هاوڵاتیان زۆر ناله‌باره‌و فراوانى بایكۆتى هاوڵاتیان ئه‌وه‌ى به‌گوێى ڕ‌ژێمى ئێداندا دا ئه‌وان چیتر ناتوانن به‌رده‌وامبن و ده‌ڵێت: به‌م زوانه شاهیدى مانگرتن و رژانه سه‌رشه‌قامى هاوڵاتیان ده‌بین له‌ته‌واوى ئێران.
ئیبراهیم عه‌لى زاده سكرتێری رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە) له‌چاوپێكه‌وتنێكى شارپرێس ڕایگه‌یاند، له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ڕه‌ئیسى وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى ئێران ده‌سه‌ڵاتى سوپاى پاسداران له‌سه‌ركوتكردنى هاوڵاتیان و كۆنتڕۆڵكردنى كایه‌كانى ئابورى زیاتر ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا خه‌ڵك له خواره‌وه ده‌كوڵێت و بایكۆتى هه‌ڵبژاردنیش له‌لایه‌ن دانیشتوانى رۆژهه‌ڵاته‌وه هۆكارى ئه‌و زوڵم و زۆره بوه كه ئه‌و رژێمه له‌ته‌واوى ولاتى ئێران ئه‌نجامى داوه‌و حزبه سیاسیه ناڕازیه‌كوردیه‌كانیش كاریگه‌ریان هه‌بوه له فراوانكردنى به‌ره‌ى بایكۆت له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
سكرتێرى كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، له‌شاره‌كانى سنه‌و سه‌قز به ئامارى فه‌رمى حكومه‌ت خۆى 26% هاوڵاتیان به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردن كردوه‌و له شارێكى وه‌ك تاران 40% له دانیشتوانه‌كه‌ى به‌به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى پێشوو كه‌متر چونه‌ته ده‌نگدان و ئه‌مه وتنى (نا) بوو به‌رانبه‌ر رژێمى ئێستا ،هاوڵاتیان ریفراندۆمى (به‌ڵێ و نه‌خێر)یان بایكۆت كرد مه‌به‌ست لێى هه‌ڵبژاردنه‌و ده‌ڵێت خه‌ڵك له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به لێشاو خۆرسكانه ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌كان و ئه‌وانیش هانده‌ریان ده‌بن.
عه‌لى زاده باس له‌وه‌ش ده‌كات، كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنى بێبنه‌ما به هاوڵاتیان دراوه‌و ئه‌م به‌ڵێنانه هیچى لێ سه‌وز نابێت و ناتوانن له پێناو مانه‌وه‌یان ده‌ست له بوارى ئه‌منى و په‌ره‌پێدانى ئه‌و بواره هه‌ڵبگرن و پێى وایه ریفۆرم خوازه‌كان هیچ به‌رنامه‌و ستراتیژێكى تایبه‌ت به گۆڕانكاریان نیه.
ئیبراهیم عه‌لى زاده ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتى واقعى له ئێران به‌ده‌ست خامه‌نه‌یی نیه به‌ڵكو به‌ده‌ست سوپاى پاسدارانه‌و خامنه‌یی وه‌ك وته‌بێژیانه.
ئ.ق