شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "دەیلی ئێکس پرێس"ی بەریتانی، تورکیا یەکێکە لەو ناوچە گریمانکراوانەی کە ڕەنگە سێیەم جەنگی جیهانیی لێوە سەرهەڵبدات، ئەویش بەهۆی ئەو کێشەو ململانێیانەی لەگەڵ جەندین وڵاتی جیهاندا هەیەتی، لەسەرویانەوە ئەمریکا.
لەبەشێکی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە بەریتانییەکەدا هاتووە "شرۆڤەکاران پێشبینیدەکەن پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئەمریکا بگاتە ئاستی بەیەکدادانی سەربازیی، لەگەڵ ئەوەی هەردوو وڵات ئەندامی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسیشن، بهڵام ململانێی نێوان ئەو دوو وڵاتە ڕەنگە بگاتە ئاستی بەکارهێنانی بۆمبی ناوەکییو دروستبونی جەنگێکی جیهانیی".
ئەو شرۆڤەکارانە ئاماژەیان بەوەداوه، یەکێکی تر لەو ناوچانەی جیهان کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبونی جەنگی جیهانیی بریتییە لەدۆخی ناهەمواری نێوان هیندستانو پاکستان، بەوپێیەی ئەو دوو وڵاتە ناتوانن ناکۆکییەکانی نێوانیان چارەسەربکەنو بگەنە ڕێکەوتنێکی ئاشتی.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستی هەیە لەدروستبونی ناوچەی گەرم بۆ سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی، "گەورەترین مەترسیی لەسەر ئاسایشو سەقامگیری جیهان بریتییە لەململانێی نێوان ئێرانو ئەمریکا".
لەکۆتایی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە بەریتانییەکەدا دهڵێت:"ململانێی هەرێمایەتیی نێوان ئێرانو ئیسرائیل مەترسیی دروستبونی جەنگو بەیەکدادانی سەربازیی لێدەکرێت، هەروەک چۆن نیمچە دورگەی کۆریاو تایوان وەک دوو ناوچەی تری جیهان ڕەنگە ببنە هۆکاری سەرهەڵدانی سێیەم جەنگی جیهانیی".
و: ئاکۆ ئاڵی
