تۆیۆتا ئۆتۆمبێلێكی تەواو ئابورییانە ئاشكرا دەكات

هەمەڕەنگ

22/07/2021‌ 683 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای تۆیۆتا ئۆتۆمبێلێكی نوێی جۆری Aqua ئاشكرا دەكات، كە یەكێك دەبێت لە هەرە ئابورییانەترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان.

بە گوێرەی بڵاوكراوەیەكی پێگەی moto1، درێژی ئۆتۆمبێلەكە بە نزیكەیی 4 مەتر دەبێت، بەرزییەكەی 148 سانتیممەتر و پانییەكەی 169 سانتیممەتر دەبێت.

لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە شاشەیەكی گەورەی لەمس هەیە، كە بۆ رەفتاركردن بە ئۆتۆمبێلەكە و سیستەمی مەڵتی میدیا بەكاردەهێنرێت.

ئۆتۆمبێلەكە ئابورییانەیە، بۆ 100 كیلۆمەتر پێویستی بە 5 لیتر سوتەمەنی هەیە وە لە كاتی چالاككردنی سیستەمی ئابورییانەی ئۆتۆمبێلەكە، بۆ 100 كیلۆمەتر پێویستی بە 2.8 لیتر سوتەمەنی دەبێت.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی جۆری هەجینە بە كێشی 91 ئەسپ، هەروەها تایبەتمەندی دژە خلیسك و نەهێشتنی تەم و هەڵمی سەر جام و پەنجەرەكان و چەندین تایبەتمەندی تری هەیە.



رەنج رەسول