شارپرێس:
سهربارى ئهوهى میدیاى نێودهوڵهتى بهمانشێتى گهوره نوسیویانه "تورکیا دەسوتێت"، بهڵام میدیاى تورك ڕهخنهى توندى ئاراستهى حكومهتى وڵاتهكهى كردوهو ئاشكرایكردوه، بۆ ماوەی 153 ڕۆژ لەڕوسیا توركیا فڕۆكهى بهكرێگرتوهو هیچ فڕۆکەیەکی سەر بەکۆمەڵەی فڕۆکەوانی تورکی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەکارنەهێناوە.
ئەمڕۆ پێنج ڕۆژه لەسەر یەک سوتانی دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە، کە بەپێی داتا فەرمییەکان تائێستا چوار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە کە دواینیان گەنجێکی شاری ئەنتالیا بوو لەکاتی بەشداریکردن لەکوژاندنەوەی ئاگرەکە بەهۆی دووکەڵەوە خنکاوە.
هەروەک دوایین بەیاننامەی وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا دەڵێت:"توانراوە 57 ئاگر کۆنترۆڵبکرێت، بەڵام هێشتا ئاگر لە14 شوێنی دیکە بەردەوامە".
بەکیر ماکدیمیرلی وەزیری کشتوکاڵو دارستانەکانی تورکیا دەڵێت:"کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان لەڕێگای سێ فڕۆکەو 38 کۆپتەرو نۆ کۆپتەری دڕۆنو 680 ئاوپڕژێنەوەیە، ئەوە جگە لەبەشداریکردنی چوار هەزار پیاوی ئاگرکوژێنەوە، وابڕیاریشە ئازەربایجانیش فڕۆکەیەکی گهورهى ئاگركوژێنهوه بۆ بەشداریکردن لەهەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی تورکیا ڕەوانە بکات.
لای خۆیەوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە دوێنێ لەدوای نوێژی هەینی لەبارەی سوتانی دارستانەکانی تورکیا رێکیخستبوو وتی:"لەکۆی 71 ئاگر توانراوە 57یان کۆنترۆڵبکرێت، کار لەسەر کوژاندنەوەی ئاگرەکانی تریش دەکرێت".
جەختیشیکردەوە، لەهۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکۆڵنەوە، "ئەوانەی زیانیان بەرکەوتوە قەرەبوویان دەکەینەوەو ئەوانەی ماڵیان سوتاوە خانووی نوێیان بۆ دروستدەکەینەوە".
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئاگرەکان لە17 هەرێمی ئەو وڵاتە کەوتونەتەوە کە دەکەونە کەناراوەکانی دەریای ئیجەو دەریای سپی ناوەڕاست، وەک ئەنتالیا، ئەدەنە، قەیسەری، کۆتاهیا، میرسین، مۆغلاو عوسمانییە، تائێستاش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت، بەڵام چالاکانی تورک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن دەستێک لەپشت ئاگرکەوتنەوەکەوەیە.
ههروهك حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتباردەکەن بەوەی هیچ فڕۆکەیەکی سەر بەکۆمەڵەی فڕۆکەوانی تورکی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەکارنەهێناوە، بەڵکو ئەو فڕۆکانەی بەکاردێن فرۆکەی بەڕمایی بەکرێگیراونو لەوڵاتانی ترهوه هێنراون.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی "سۆزجو"ی تورکی باسی لەوەکردوە، ئەو سێ فڕۆکە بەڕماییەی وەزیری کشتوکاڵی تورکیا باسیان دەکات کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بەکاردەهێنرێت، بۆ ماوەی 153 ڕۆژ لەڕوسیا بەکرێگیراون.
و: ئاکۆ ئاڵی