شارپرێس:
ڤێرجیل ڤان دایكی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی
لیڤەرپولی ئینگلیزی پاش 9 مانگ لە پێكان گەڕایەوە نێو یاریگاكان.
لە یاری خۆئامادەكردنەكانی نێوان لیڤەرپول و
هەرتا بەرلینی ئەڵمانی، پاش 9 مانگ لە دوركەوتنەوە ڤان دایك لە خولەكی 69
وەكو جێگرەوەی ماسانیال فلیپس هاتە نێو یاریگا.
ڤان دایك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر
نوسیویەتی، سوپاسی دەستەی پزیشكان و تیمی یانەی لیڤەرپول و سەرجەم یاریزانان و
هاوڕێكانم دەكەم كە یارمەتییان دام بۆ ئەوەی جارێكی تر بگەڕێمەوە نێو یاریگا.
ڤان دایك كە لە ساڵی 2018-2019 بۆ باشترین
یاریزانی جیهان پاڵێوراو بوو، لە مانگی دەی ساڵی رابردوو لە یاری نێوان لیڤەرپول و
ئیڤرتۆن توشی پێكانێكی سەخت بوو و بەهۆیەوە نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ ئەنجامدرا.
رەنج رەسول