بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ مانچستەر یوناتید ئەنجامبدات

وەرزش

31/07/2021‌ 881 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بیر لەوە دەكاتەوە لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانان گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئەنجامبدات.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، یانە كەتەلۆنییەكە بیری لەوە كردووەتەوە ئەنتوان گریزمانی هێرشبەر بدات بە یانەی شەیتانە سورەكان و ڤیكتۆر لیندلۆفی بەرگریكار بەدەستبهێنێت.

یانە ئیسپانییەكە دەزانێت ئەگەر ئیدیسۆن كاڤانی هێرشبەری مانچستەر یونایتد گرێبەست لەگەڵ یانەكەی نوێ نەكاتەوە، ئەو یانەیە پێویستی بە هێرشبەرێك دەبێت و گریزمانیش بۆ ئەو جێگەیە گونجاوە.

هەروەها بەرشەلۆنە دركی بەوە كردووە كە هاری ماگوایەر و رافائیل ڤارانی بەرگریكار لە پێكهاتەی سەرەكی مانچستەر یونایتد دەبن، دەبێت لیندلۆف لەسەر كورسی یەدەگ دابنیشێت، بۆیە دەیەوێت بەو یاریزانە هێڵی بەرگریی یانەكە بەهێز بكات.

رەنج رەسول


بەپەلە