شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕونكردنهوهیهك لهبارهى ئهو ڤاكسینانهى لهعێراق بهكاردههێنرێن بڵاودهكاتهوهو ڕایدهگهیهنێت، سەرجەم ئەو ڤاکسینانەی لەعێراق بەکاردەهێنرێن کاراو سەلامەتنو لەکۆمپانیای جیهانیی متمانەپێکراوەوە بەرهەمهێنراون.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەلێدوانێکدا بەتۆڕی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندوە، هەموو ئەو ڤاکسینانەی لەعێراق بۆ کوتانی هاوڵاتیان بەکاردەهێنرێن کاراو سەلامەتنو لەکۆمپانیای جیهانیی مەتمانەپێکراوەوە بەرهەمهێنراون.
وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستیی جەختیشیکردهوه، تائێستا هیچ نیشانەیەکی لاوەکیی یان لێکەوتەی گەورەو مامناوەندیش لەو ڤاکسینانە تۆمارنەکراوە، بۆیە باسکردن لەنیشانەی لاوەکیی ڤاکسینەکە دورە لەڕاستییەوە.
بەدر ئەوەشی وتوە، وەزارەتەکەیان بەرپرسیارێتی یاسایی دەخاتەسەر شانی ئەوکەسانەی زانیاریی هەڵەو چەواشەکارانە لەبارەی ڤاکسینەکان بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکەنەوە، جگەلەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندیش بەرپرسیار دەبن لەوەی برەو بەو جۆرە زانیارییە هەڵانە بدەن کە مەترسیی لەسەر ئاسایشی تەندروستیی وڵات دروستدەکات.