شارپرێس:
ئەندامێکی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی حزبو لایەنە سیاسیەکان سەرقاڵی بزنسو بازرگانین، دهشڵێت:"بۆیە خەڵک توشی قەیرانی متمانە بووە"، ڕاشیدهگهیهنێت، "کێشە نێوخۆییەکانی یەکێتیش چاوەڕوانکراوبون".
لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، شێخ محەمەد شاکەلی سیاسەتمەداری دیاری هەرێمو ئەندامی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت:"لەساڵانی 70و 80کان، خەڵکانێک دەچونە نێو گۆڕەپانی خەبات، باوەڕیان بەدەستکەوتی کەسی نەبوو، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی خەڵکو کۆمەڵێک ئامانجی سیاسی دیاریکراو خەباتیان دەکرد".
ئەو ئەندامەی پێشوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتویهتى:"ئێستا کارکردن لەنێو حزبەکان وەکو بزنسی لێهاتوە، کەوتونەتە دوای بەرژەوەندی خۆیان".
هۆکاری نەمانی متمانەش لەنێوان خەڵکو حزبەکان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، كە ئەو خەڵکانەی سیاسەت دەکەن، سیاسەت بۆ بەرژەوەندی شەخسیو دروستکردنی کۆمپانیا بەکاردەهێنن، "سیاسەت لەڕێڕەوەکەی خۆی لایداوە".
دەشڵێت:"گەڕانەوەی متمانە بۆ خەڵک پێویستی بەهاتنە پێشەوەی خەڵکانێکە، دوربن لەگومانو کارکردن بۆ بەرژەوەندی شەخسی، کار بۆ بەرژەوەندی گشتی بکەن".
سەبارەت بەكێشە ناوخۆییەكانی یەكێتیش جهختیكردۆتهوه، "کێشەکانی نێو یەکێتی چاوەڕوانکراوبون، کێشەکان بەرەو شتی گەورە دەچون، کێشەکان لەبنەڕەتەوە چارەسەرنەدەکرانو کەڵەکەیان کرد".
س.س
