300 نەژاد پەرستی تورک ھێرشدەکەنەسەر خێزانێکی کورد

کوردستان

02/08/2021‌ 2507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەتورکیا هەڵمەتێکی ڕەگەزپەرستانەی هێرشکردنەسەر کورد دەستیپێکردوەو شاری ئەنتاڵیای تورکیاش کە گرفتارە بەدەست ئاگرە بەردەوامەکانی دارستانەکانیەوە، بەڵام دەیان "نەژادپەرست"ی تورک هێرشدەکەنەسەر خێزانێکی کورد.


شەوی ڕابردوو لەناوچەی ئەلماڵری پارێزگای ئەنتاڵیا خێزانێكی كورد كە لەبنەڕەتدا خەڵكی شاری مێردینی باكوری كوردستانن لەلایەن 300 نەژادپەرستەوە هێرشیانكرایەسەر.

سەربەت كورغا یەكێک لەئەندامانی ئەو خێزانە بەئاژانسی میزۆپۆتامیای ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو كاتژمێر 12 نزیكەی 300 نەژادپەرست هێرشیانكردەسەرمان، پەراسوو لوتی برایەكیان شكاندم‌و بەشێكیشمان برینداربوین".

ئەو خێزانە لەمێردینەوە بۆ كاری كشتوكاڵیی چونەتە ئەنتاڵیا، ئەوەش دوەم حاڵەتی هێرشکردنەسەر کوردە لەتورکیا دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا حەوت ئەندامی کوردی خێزانێک کوژران.