بۆ ئەوەی رووخسارێكی بێ زیپكەت هەبێت واز لەم خواردنانە بهێنە

هەمەڕەنگ

02/08/2021‌ 1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

گۆڕانكاری لە هۆڕمۆن  و جین كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروستبوونی زیپكەی رووخسار هەیە، هاوكات سیستەمی خۆراكیش رۆڵێكی گرنگی لە دروستبوونیدا هەیە.

پسپۆڕەكانی پێست جەختیان لەوە كردووەتەوە، كۆمەڵێك خۆراك زیان بە پێست دەگەیەنن و دەبنە هۆی دروستبوونی زیپكە.

پێگەی ئێكسپرێسی بەریتانی لەسەر زاری هارییت سمیس پسپۆڕی بواری خۆراك بابەتێكی بڵاوكردوەتەوە تێیدا ئاماژە بەو خۆراكانە دەكات كە دەبنە هۆی دروستبوونی زیپكە.

هاری دەڵێت، باشترین خۆراكەكان كە سودیان بۆ پێست هەبێت، بریتین لە، سەوزە و پاقلەمەنییەكان، هەروەها زەیتە بەسودەكانی وەكو زەیتی ماسی كاریگەری ئاشكرای لەسەر رووخسار و پێست هەیە.

لە بەرامبەردا هاری ئاماژەی بەو خواردنانە كردووە كە زیپكە دروست دەكەن، ئەوانیش بریتین لە، بەرهەمەكانی پەنیر و ماست و شیر، شەكر و ئەو خواردنەوانەی رێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە لەگەڵ خواردنەوە گازییەكان،

 

هەروەها پسپۆڕەكەی بواری خۆراك، كە سێ خەڵاتی گەورەی لەو بوارەدا هەیە باسی لەوە كردووە، چەوری كاریگەری نەرێنی زۆرە لەسەر پێست.

رەنج رەسول