شارپرێس:
له‌حه‌وته‌مین ساڵیادى داگیركردنى شنگال كۆمه‌ڵكوژى ئێزدیه‌كان، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم به‌سێ په‌یامى جیاواز داوا له‌حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ئاراسته‌ى كراوه قه‌ره‌بوى ئێزدیه‌كان بكاته‌وه، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش داواده‌كات، حکومەتی عێراق ڕێگە بەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان‌و تیمی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ لیکۆڵینەوه لەتاوانەکانی داعش (UNITAD) بدات کە ئەو تاوانکارییە دۆکیۆمێنت بکات‌و لەدادگا نێودەوڵەتییەکاندا بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌په‌یامێكدا نوسیویه‌تى:"له‌یادى پڕ به‌ئازارى حه‌وت ساڵه‌ى كۆمه‌ڵكوژیى شنگال‌و ده‌وروبه‌ریدا، به‌شكۆوه قوربانییانى خوشك‌و برایانى ئێزدیمان به‌بیرده‌هێنینه‌وه، ئه‌وان هه‌رگیز له‌بیرى ئێمه‌و گه‌لى كوردستان‌و مرۆڤایه‌تى ناچنه‌وه".
وتویه‌تى:"دواى حه‌وت ساڵ، هێشتا ئێمه‌و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى له‌شۆكى ئه‌و دڕه‌نده‌یى‌و تاوانكارییه‌ى تیرۆرستانى داعشداین، به‌ڵام خوشك‌و برایانى ئێزدى له‌هه‌رێم‌و عێراق چاوه‌ڕوانییان له‌هه‌مومان هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌مولایه‌ك هه‌وڵه‌كانمان چڕبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانیان چاره‌سه‌رو پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ین".
سه‌رۆكى هه‌رێم جه‌ختیكردۆته‌وه، "پێشوازیى‌و ده‌ستخۆشى له‌هه‌نگاوه‌كانى ئه‌مدوایییه له‌عێراق‌و له‌په‌رله‌مانى به‌لجیكا‌و هۆڵه‌نداو ئه‌وانه‌ى پێشتریش ده‌كه‌ین‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وهیه‌کگرتوه‌کان‌و یونیتادو هه‌مولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى له‌هه‌ماهه‌نگى‌و هاوكارى به‌رده‌وامده‌بین، كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تاوانكارانى داعش به‌سزاى یاسایى بگه‌ن‌و دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانییان جێبه‌جێ ببێت".
له‌په‌یامێكدا بۆ حكومه‌تى عێراق ده‌ڵێت:"داوا له‌حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین به‌پێى یاساى ڕزگاربوانى ئێزدى كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندیكردوه، قه‌ره‌بوى قوربانییان‌و خێزان‌و كه‌سوكاریان بكاته‌وه".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌و یاده‌دا ڕایگه‌یاندوه، "جینۆسایدی ئێزدییان، تاوانێكی ئەوەندە دڕندانەیە کە هەمیشە لەویژدانی گەلی کوردستان‌و مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە بەردەوام بەڕێزو شکۆوە یادی قوربانییانی ئەو کۆمەڵکوژییە بکەینەوە".
بارزانى جەخت لەگرنگی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال‌و ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەکاته‌وه وه‌ك زەمینەخۆشکردنێك بۆ ئەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان‌و دەڤەرەکەشیان ئاوەدان بکرێتەوە.
ئه‌وه‌شى باسكردوه، "لەهەمانکاتدا هەوڵەكانیشمان زیاتر چڕدەكەینەوە بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش‌و هاوكارەکانیان‌و ئاشكراكردنی چارەنوسی تەواوی بێسەروشوێنكراوان".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان سوپاسى سوپاسی هاوکاریی وڵاتانی دۆستى هه‌رێمى كردوه کە ڕێگەیان نەداوه داعش پێشڕه‌ویى زیاتر بكه‌ن‌و بێنە ناو قووڵایی خاکی کوردستان‌و "سه‌رجه‌م پێکهاتەکانی کوردستان‌و ناوچەکەشیان لەچەپۆکی ڕەشی تیرۆریستان پاراست‌و ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند".
په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌ى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه، كه ئه‌وان له‌دانیشتنی ژماره (3)ى نائاسایی خۆیدا له‌ڕۆژى 3ى 8ى 2019، ڕۆژى 3ى ئابى 2014یان وه‌كو ڕۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان دیاریكردوه بۆئه‌وه‌ى لەڕوی یاساییەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ قەرەبوکردنەوەی خەڵکی شنگال‌و قوربانییەکانی ئه‌و تاوانكارییه دڕندانه‌یه.
داواشى له‌حکومەتی عێراق كردوه، "بەئەرکی یاسایی‌و ئەخلاقیی خۆی هەڵبستێت‌و ڕێگە بەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان‌و تیمی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ لیکۆڵینەوه لەتاوانەکانی داعش (UNITAD) بدات کە ئەو تاوانکارییە دۆکیۆمێنت بکات‌و لەدادگا نێودەوڵەتییەکاندا بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن‌و قەرەبوی قوربانییان بکرێتەوەو سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانکارییانه‌ى لەدژی خەڵکی کوردستان ئه‌نجامدراون بەجینۆساید بناسێنن".