کازمى لە ساڵیادی کارەساتى شنگالدا بەڵێن بەئێزدییەکان دەدات

کوردستان

03/08/2021‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە یادی حەوت ساڵەی جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا ڕایگەیاند: فایلی ئێزیدیەکان كاری لەپێشینە و گرنگی حکومەتە و ئەركێتی ئاوارەكان بگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی خۆیان و ناوچەكانیان ئاوەدان بكاتەوە بەتایبەتی شەنگال.

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، فایلی ئێزیدیەکان كاری لەپێشینە و گرنگی حکومەتە، کە هیچ هەوڵ و کۆششێکی نەخستبووە گەڕ لە پشتگیری کردن و بەدادپەروەری کردنی ڕزگاربووانی ئێزدی و ئامادەکردنی بەرنامەی چاکسازی بۆ كاری پێویست بۆیان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی: ئەركی حكومەت و دەبێت هەوڵبدات بۆ گەڕانەوەی ئاوارە بۆ ناوچەکانیان و هەموو شێوازەکانی هاوکاری بۆ سەقامگیری و ئاوەدان کردنەوەی ناوچەکانیان و بەتایبەتی شەنگال دابین بکەن.

سەرۆک وەزیران جەختدەكاتەوە لەوەی كە دۆسیەی ڕفێندراوەکانی ئێزدی بۆ ئەوان زۆر گرنگە و کاری بەرچاو و بەردەوامیان هەیە بۆ ئازادکردنیان لە دەستی چەتەکانی تیرۆریستی داعش.

لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا مستەفا کازمى دەڵێت: با ئەم یادە پڕ ئازارە هاندەرێک بێت بۆ زیاتر سەربەخۆیی و برایەتی و هاوسۆزبوون لە نێوان خەڵکی یەک وڵاتدا.

لە3ی ئابی 2014 رێکخراوى تیرۆرستى داعش دەستی بەسەر قەزای شەنگالدا گرت کە لەژێر کۆنترۆڵی پارتى دیموکراتى کوردستاندا بوو، بەڵام بە هەزاران پۆلیس و پێشمەرگەی پارتى کە لە شارەکەدا بوون شنگالیان چۆڵکرد و داعش کۆنترۆلی کرد بەو هۆیەشەوە هەزاران كەسی بێسەر و شوێن كرد و زیاترلە 400 هەزار ئێزیدی ئاوارەبوون.
س.س

بەپەلە