بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی‌و له‌ده‌باشان مەکتەبی سیاسی یەکێتی له‌كۆبونه‌وه‌دایه‌

کوردستان

04/08/2021‌ 2934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەمەبەستی تاووتوێکردنی دۆخی نێوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە به‌سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى لەکۆبونەوەدایە.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست شارپرێس کەوتوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەکۆبوونەوەدایە، بەڵام دیارنییە لەکۆی 12 ئەندامی مەکتەبی سیاسی، چەندیان بەشداریی لەکۆبونەوەکە دەکەن.

شارپرێس زانیویەتی، لەکۆبونەوەکەدا تاووتوێی دوایین پێشهاتەکان‌و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی‌و د.میران دەکرێت.

شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه‌، بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی، کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە لەدەباشان لەماڵی مام جەلال بەڕێوەدەچێت.