راپۆرتێکی نێودەوڵەتى باس لە تێوەگلانی ئەردۆغان لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەکات

جیهان

12/09/2021‌ 1247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی راپۆرتێکی بەرازیلی لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دەسەڵاتدارانی بەڕازیل لەگەڵ تیمی فڕۆکەوانیی ئەو فڕۆکە تورکیانەی مانگی رابردوو لە بەڕازیل بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ماددە هۆشبەرەکان دەستی بەسەرداگیرا، دەرکەوتووە کە فڕۆکەکە بۆ کەسێکی نزیک لە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دەگەڕێتەوە.

پێگەی ناسراو بە "دۆسییەکانی کریستۆڤ" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر کە لە حکومەتی سعوودییەوە نزیکە ، ئاشکرایکردووە کە ئەو لێکۆڵینەوانەی پۆلیسی بەڕازیلی لەگەڵ تیمی ئەو فرۆکە تورکیەی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری تێدا دەستبەسەر کرا، دەرکەوتووە کە خاوەنە روستەقینەکەی بریتییە لە "ئیسام سانجاک"ی پیاوی خاوەنکاری تورکی و نزیک لە رەجەب تەییب ئەردۆغانی تورکیا، ئەو کەسە لەهەمان کاتدا ئەندامی دەستەی جێبەجێکردنی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیاشە.

راپۆرتەکە باسی لەوەکردووە کە سانجاک سەرۆکی جێبەجێکردنی کۆمانیای "BMC"ی ە کە کارگەی درووستکردنی تانک لە تورکیا بەڕێوەدەبات، بەوەش ناسراوە کە سەرپەرشتی بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی ئەردۆغان دەکات.

مانگی ئابی رابردوو، دەسەڵاتدارانی بەڕازیل لەناو یەکێک لەو فڕۆکە تورکییەکاندا کە دەیەویست ڕوو لە وڵاتی بەلجیکا بکات، بڕی تەنێک و ٣٠٤ کیلۆ ماددی کۆکاینینان دۆزیییەوە، دواتر حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ زانینی ئەوکەسانەی لەپشت ئەو بڕە گەورە لە ماددە هۆشبەرەوەن، دەستی بە لێکۆڵینەوەی چڕ و پڕ کرد.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی