شارپرێس:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچونی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌شێك له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئیداره‌دانیان وه‌ك ئیداره‌ی به‌عسه‌و ده‌ستیان به ته‌عریب كردۆته‌وه.
عەبدولحەکیم خەسرەو سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچونی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند،گرنگه هاوڵاتیان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رگری له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، چونكه ئه‌م ناوچانه له ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵێك ئیداره‌ی خۆسه‌پێن و له مامه‌ڵه‌كردنیان وه‌ك ئیداره‌ی به‌عس وابوون به تایبه‌ت دووباره به‌عه‌ره‌بكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان.
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات، شانازیكردنی هه‌ر هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له به‌شداریكردنی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بریتییه له ده‌ستنیشانكردنی كه‌سانی شایسته و بەتوانا كه توانای به‌رگریكردنیان له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان هەبێت، بۆیه بە به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنه لە لایەن تاكی هه‌رێمی كوردستانەوە، وا دەکات کە ئەو تاکە ڕۆڵی هەبێت له‌و شانازی و به‌رگریكردن و به‌هێزكردنه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئامانجی حكومه‌ت و هەموو كوردستانییەکه.
له‌ئێستادا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وامه‌و ئه‌مرۆش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم داوای له هاووڵاتیان كرد به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئ.ق