شارپرێس:
به‌هۆى ده‌مه‌قاڵیه‌ك دوو سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌مه‌كته‌بى ڕێكخراوه‌كانى یه‌كێتى، له‌نێوان پاسه‌وانانى دوو ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیدا گرژیی‌و ئاڵۆزیی دروستبووه.
سەرچاوەیه‌كى تایبه‌ت له‌مه‌كته‌بى ڕێكخراوه‌كانى یه‌كێتى کە لەبەر هەستیاریی بابەتەکە داوای‌کرد ناوەکەی بڵاونەکرێتەوە بۆ شارپرێس وتى:"لەمەکتەبی ڕێکخراوەکان كاتێك ژینۆ محه‌مه‌د چۆته ژوره‌كه‌ى فەهمی بورهانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێكخراوه‌كان، ده‌مه‌قاڵێ دروستبوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه گرژیی لەنێوانیاندا روویداوە، دواتریش گرژی لەنیوان پاسەوانەکانی فەهمی بورهان پاسه‌وانانى ژینۆ محەمەد دروستبوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، له‌ناو مه‌كته‌بى ڕێكخراوه‌كان‌و له‌نزیك شوێنى ده‌مه‌قاڵێكه هه‌وڵى نێوه‌ندگیریی دراوه، به‌ڵام كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان‌و پاسه‌وانانى هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى ته‌داخولیان كردوه.
هه‌روه‌ك سەرچاوەكه ئه‌وه‌شى وت:"له‌ئێستادا دۆخەکە ئارام کراوەتەوەو لیژنەیەکى مەکتەبى سیاسى بەسەرۆکایەتى شاڵاو عەلی عەسکەری و تەلار لەتیف لە مەکتەبى رێکخراوەکانن بۆ چارەسەرکردنى ئەو گرژییەى کە دروست بووە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، فەهمی بورهان به‌كەسێكی نزیك لەبافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی ئه‌ژمارده‌كرێت‌و لەدوای 8ی تەمموزەوە لەشوێنی د.میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی دەستبەکاربووە، ژینۆ محەمەدیش کە ئەندامى سەرکردایەتییە نزیکە لە لاهور شێخ جەنگییەوەو لە دواى ٨ی تەموزەوە بەردەوام لە ماڵەکەیدا دەردەکەوێت.