لیڤاندۆڤسكی بەرشەلۆنەی هەژاند و جیاوازی گۆڵەكانی لەگەڵ ركابەرەكانی فراوان كرد

وەرزش

15/09/2021‌ 269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە یاری نێوان یانەی بەرشەلۆنە و بایرن میونخ لە كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا یانەی بایرن میونخ بە ئەنجامی 3-0 لە بەرشەلۆنەی بردەوە و دوو گۆڵی یارییەكە لە لایەن لیڤاندۆڤسكییەوە تۆمار كرا.

تۆڕی ئۆپتا بۆ ژمارە و ئامارەكان بڵاویكردوەتەوە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی توانی ژمارەی گۆڵەكانی لە سەرەتای ساڵی 2019-2020 بگەیەنێت بە 112 گۆڵ.

بەم دوو گۆڵە لیڤاندۆڤسكی جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ ركابەرەكانی لە ژمارەی گۆڵەكانی ساڵی نوێ دروستكردووە، لیڤاندۆڤسكی خاوەنی 112 گۆڵە لە دوای ئەو كریستیانۆ رۆناڵدۆو كیلیان مباپێ دێن بە 76 گۆڵ دواتر ئیرلینگ هالاند خاوەنی 63 گۆڵە و لیۆنێل میسی 69 گۆڵی هەیە.

جێطەی باسە لیڤاندۆڤسكی باشترین گۆڵكاری ساڵی نوێیە.

رەنج رەسول