کۆمسیۆنی هەڵبژاردن رێکارێکى نوێی بۆ رێگەگرتن لە ساختەکارى راگەیاند

عیراق

15/09/2021‌ 913 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی بە نهێنی هێشتنەوەی پرۆسەی دەنگدان، بردنى مۆبایل بۆ ناو وێستگەی دەنگدان قەدەغەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەراگەیەنراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بردنە ناوەوەی مۆبایل بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئەم هەنگاوە بە مەبەستى پاراستنی ئیرادەی دەنگدەر و بە نهێنی هێشتنەوەی پرۆسەی دەنگدانە.

هەروەها کۆمسیۆن داواشى لە دەنگدەران و لایەنە سیاسییەکان کرد بەهیچ شێوەیەک ئامێرەکانى پەیوەندیکردن نەبەنە ناو ناوەندەکانى دەنگدان.

کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق جەخت دەکاتەوە لەم هەڵبژاردنە دەرفەتەکانى ساختەکارى زۆر کەم و دەگمەنەو هەموو رێکارێکیان گرتووەتە بەر بۆ رێگری لە ساختەکارى، هاوکاتیش چەندین وڵاتی ئەوروپاو لەسەرو هەمووشیانەوە نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتى ئەوروپا چاودێری هەلبژاردنەکە دەکەن.

س.هـ