شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا حكومه‌ت كار بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و به‌نزین ده‌كات و له ئێستادا نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه.
د.جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وتی، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و عێراق هه‌یه كاریگه‌ری كه‌می ده‌بێت له سه‌ر دابه‌زینی نرخی سوته‌مه‌نی به‌تایبه‌ت به‌نزین چونكه پێویستی هه‌رێم ڕۆژانه بۆ به‌نزین زیاتر له 6ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نیه‌و له به‌غداوه یه‌ك ملیۆن و 80 هه‌زار لیتر به‌نزین دێت ئه‌مه كاریگه‌ری كه‌می ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی.
د.جوتیار عادل وتیشی، حكومه‌ت كوالیتی به‌نزین و ته‌ندروستی هاووڵاتیانی له‌لاگرنگتره به‌به‌راورد به نرخه‌كه‌ی بۆیه به‌شێكی گرانی به‌نزین په‌یوه‌ندی به به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی هه‌یه.
وته‌بێژی حكومه‌ت باسی له‌وه‌شكرد، نرخی نه‌وتی سپی هه‌ندێك دابه‌زیوه‌و حكومه‌ت ده‌یه‌وێت نرخه‌كان زیاتر دابه‌زێت.
له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین له‌نێوان 730تا 1000 دیناره‌و نرخی یه‌ك لیتر به‌رمیل نه‌وتی سپی له سه‌رو 135هه‌زار دیناره‌وه‌یه.
ئ.ق