پۆلیسى فیدراڵی عێراق دەست بەسەر ژمارەیەک موشەک و سەکۆی هەڵدانى موشەکدا دەگرێت

عیراق

15/09/2021‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پۆلیسی فیدراڵی ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا و لە ئاکامى ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەک موشەک و سەکۆی هەڵدانی موشەک و ئامێری تەقەمەنی دەدۆزنەوە.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵڵا وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێزێکی لیوای 10ـی فرقەی3ـی پۆلیسی فیدڕاڵی، بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی و تیمی ئەندازیاریی تەقەمەنی و بەپشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی گەورەیان بۆ گەڕان و پاککردنەوەی ژمارەیەک لە گوندەکانی سەر بە قەزای حەویجە لە گوندی پارێزگای کەرکوک (ئەلبەحر - حەسیب ئەل عارف - سەید خەلەف - عەباس ئەلئەنت) دەستپێکردوە.

ئاماژەى بەوەشکراوە، لە ناو بڕینەکەی لیوای 10 و (گوندی النسر 2 - ئوم العپم - قوڕەیشیە - ئەلعەزیبیە - دجیلە) لەسنوری ناوچەی لیوای 11دا، تواندرا ژمارەیەک چەکی BKC، و ئامێرێکی تەقەمەنی کە لە هاوەنێک (120 ملیم) و موشەکی لانکەی ئاڕ بی جی 7 لە دژی قەڵغانەکان پێکهاتبوون بە هەوڵی ئەندازیاریی بەتالیۆنی فرقە لەناوبران.

مانگى رابردووش سوپای عێراق ژمارەیەک مووشەک و سەکۆی موشەکى لە سنورى پاریزگاى سەلاحەدین دۆزییەوە کە موشەکیان پێ ئاڕاستەی هەولێرو چەند شوێنێکى دیکە کردبوو.

س.هـ