لاهور شێخ جەنگی هۆکارى بێدەنگبوونى ئاشکرا دەکات

کوردستان

15/09/2021‌ 6920 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەڵێت، ئەو کارەساتەی کە ڕوویدا یەکێتییەکان چاوەڕوانیان نەدەکرد بە تایبەت لەم کاتەدا کە نەیارانمان پێی دڵخۆشبوون بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیەی دامان نابوو بۆ هەڵبژاردن سەرکەوتوو نەبین تیایدا.

ئەم وتانەى لاهور شێخ جەنگی لەمیانى پێشوازیکردنی بوو لە ژمارەیەک لایەنگرو ئەندامى یەکێتى کە سەردانیان کردبوو لەوتەکانیدا رایگەیاند"هەوڵەکانمان لەو پێناوە بووە کە باڵانسی هێز لە هەرێمی کوردستان ڕێک بکەینەوە و ڕێگە لە تاکڕەویی سیاسی و هەڵە کوشندەکان بگرین و چاکسازیی ڕاستەقینە ئەنجام بدەین".

جەختیشی کردەوە کە یەکێتیی بە شانازییەوە ئاڕاستەکەی ڕووە و بەغدا بووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دەستوورەوە هەموو مافەکانی میللەتەکەمان بە دەستبهێنن، لە دوای کۆنگرەش کاریان بۆ ئەوە کردووە کە هاوپەیمانییەکی فراوان لە نێو زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان درووست بکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردندا زۆرترین کورسیی پارلەمان بە دەستبهێنن.

هاوسەۆکى یەکێتى دەڵێت، ئەو کارەساتەی کە ڕوویدا یەکێتییەکان چاوەڕوانیان نەدەکرد بە تایبەت لەم کاتەدا کە نەیارانمان پێی دڵخۆشبوون بۆ ئەوەی ئەو بەرنامەیەی دامان نابوو بۆ هەڵبژاردن سەرکەوتوو نەبین تیایدا. لەبارەی دۆخی ناوخۆی حزبەکە و بێدەنگبوونمانەوە ئاماژەمان بۆ ئەوەکرد کە؛ من خۆم بە خاوەنی یەکێتیی ڕاستەقینە دەزانم و هەرواش دەمێنمەوە.

سەبارەت بە بێدەنگبوونى لەم دۆخەى ئێستادا لاهور شیخ جەنگی ئاماژەى بەوەکرد، بێدەنگیی ئەو بۆ ئەوە بوو کە یەکڕیزیی یەکێتیی بپارێزێت و لە دوای هەڵبژاردنەکانیش قسەى خۆی دەکات، جەخت دەکاتەوە کە  ڕێگری دەکات لەوەی کە ئیرادەی یەکێتیی تەسلیم بە نەیارەکانیان بکرێت.

س.هـ