شارپرێس:
لیژنەی چاودێری بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤ لەئەنجومەنی ئەوروپا، دوا مۆڵه‌ت ده‌دات به‌توركیا بۆ ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى پێشوى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌په).
لیژنەی چاودێری بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤ لەئەنجومەنی ئەوروپا، 30ی ئەم مانگەی وەک دوامۆڵەت بۆ تورکیا دیاریکرد، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای ئەوروپاو هەڵوەشاندنەوەی سزادانی سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاش‌و بێ مەرج ئازادکردنی.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ھاوسەرۆكی پێشوی ھەدەپە له4ى 11ى 2016 به‌تۆمه‌تی هاوکاریی‌و ئەندامبون لەڕێکخستنەکانی پەكەكە، لەلایەن حكومەتی توركیا ده‌ستگیركراوە.