شارپرێس:
كه‌ناڵى (ڤۆك نیوز) وه‌ك كه‌ناڵێكى كوردى له‌ئه‌وروپا ده‌ستى به‌كاركردن كردوه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له‌و كه‌ناڵه ڕونكردنه‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌لایه‌ن لاهورى شێخ جه‌نگیه‌وه دامه‌زرابێت، ده‌شڵێت:"ئه‌و كه‌ناڵه بۆ به‌رگرتنه به‌ر له‌و لێشاوه‌ى ڕ‌وى له‌ئازادى ڕاده‌ربڕین كردوه له‌هه‌رێمى كوردستان"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "كه‌ناڵى ڤۆك له‌سه‌نگه‌رى هیچ حزبێكدا نییه".
کەناڵی ئاسمانی (ڤۆك نیوز) كه ته‌له‌فزیۆنێكى كوردیه‌و وه‌كو له‌خۆناساندنیاندا باسیانكردوه، دەنگی کوردستانى ئازاد ده‌گه‌یه‌نن لەبڵاوکراوه‌كانیانداو جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، میدیایەکی ئازادەو ئۆفیسی سەرەکی كه‌ناڵه‌كه‌ش لەئەوروپایە لەوڵاتی دانیمارک، هاوكات چەند ڕۆژنامەنوسێك لەئەوروپاو ئەمریکاوە بەڕێوەیدەبەن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌وكه‌ناڵه ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، ڤۆك ژماره‌یه‌ك چالاكوان به‌هاوكارى چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكى كورد ئه‌و كه‌ناڵه‌یان كردۆته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت به‌ر به‌و لێشاوه بگرن كه له‌هه‌رێمى كوردستان ڕ‌وى له‌به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى ئازادى ڕاده‌ربڕین كردوه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه گوایه له‌لایه‌ن لاهورى شێخ جه‌نگیه‌وه ئه‌و كه‌ناڵه كراوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌كه ته‌ئكیدیكرده‌وه، "كه‌ناڵى ڤۆك ئامانجى سه‌ره‌كى پاراستنى هێڵى نیشتیمانیه‌و ئیداره‌كه‌شى له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نوسه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت‌و له‌سه‌نگه‌رى هیچ حزبێكدا نییه‌و نابێت".
ش.هـ