شارپرێس:
له میانیه به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاسمانی (RT) سه‌باره‌ت به (هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان دژ به جۆ بایدن و پڕچه‌ككردنی ده‌سه‌ڵاته كوردییه‌كه‌ی كوردانی ڕۆژئاوا)، مه‌هدی عه‌فیفی ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكی رایگەیاند: ئه‌ردۆغان پێ وابوو به خۆهاویشتنه ئامێزی ئه‌مریكا یان ڕوسیا شتێكی ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌مریكاش پێی وایه توركیا ئه‌و سیاسه‌تی دووفاقییه‌ی بۆ ناچێته‌سه‌ر.
عەفیفی روونیکردەوە كه ئه‌ردۆغان له گرفتێكی گه‌وره‌دایه، لێدوانه‌كانی ئه‌م دوایهشی دژ به ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدن، ته‌نها بۆ په‌یداكردنی پشتیوانی ناوخۆیی توركیایه، هه‌ر بۆیه هیچی له واشنتۆن ده‌ست ناكه‌وێت.
ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكی وتیشی: ئه‌ردۆغان قه‌باره‌ی خۆی نازانێت و هه‌میشه له شوێنێك داده‌نیشێت كه شوێنی شیاوی خۆی نییه، به‌لای ئه‌مریكاوه پرسگه‌لێك هه‌ن كه گرنگی زۆریان هه‌یه و ئه‌وانیش پرسه گه‌وره‌كانن، بۆیه بینیمان كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕوسیا گه‌یشتۆته چه‌ند لێكتێگه‌یشتنێك سه‌باره‌ت به پرسی سوریا، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت یاری له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كان بكات و خۆی له پرسه‌كانیان هه‌ڵقورتێنێت.
ناوبراو باسى لەوە کردوە کە چه‌ند پرسێك هه‌ن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بگه‌ینه لێكتیگه‌یشتن، به‌ڵام پرسی دیكه هه‌ن كه ئه‌ردۆغان ناتوانێت تیایاندا ڕای خۆی بسه‌پێنێت، بۆیه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جۆ بایدن گرنگییه‌كی زۆری‌دا به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، چونكه له ئێستادا ده‌ریای باشوری چین جێگه‌ی گرنگیپێدانی یه‌كه‌می ئه‌مریكایه.
ناوبراو پێیوایە کە ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگه پرسی كورده‌كانه و ده‌یه‌وێت له‌وباره‌وه دیدگای خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانه‌ی ئێستای ئه‌نقه‌ره به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نییه، بۆیه دوا لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان دژ به ئه‌مریكا ته‌نها قسه‌یه و بۆ په‌یداكردنی جه‌ماوه‌ره له‌ناوخۆی توركیا، له‌مه‌شه‌وه ئه‌و هه‌رگیز ئه‌وه‌ی ده‌ستناكه‌وێت كه ده‌یه‌وێت.
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا عه‌فیفی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ركه‌س دژی ئه‌ردۆغان بێت به تایبه‌تیش كورده‌كان، ئه‌و به تیرۆر تۆمه‌تباریان ده‌كات، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌و فرتوفێڵ و قورتوقولاپهی ئه‌ردۆغانی به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێت، ئه‌و ئاستی جه‌ماوه‌ری له ناوخۆی توركیا دابه‌زیووه.
هەروەها باس لەوەش دەکات کە قسه‌كانی ئه‌ردۆغان به‌رئه‌نجامی فشاره‌كانی ئه‌مریكان بۆ سه‌ر ئه‌نقه‌ره، نه‌رمینواندنی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی به هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكا بووه، جیهان به‌ره‌و گۆڕانكاری گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت، باشترین نموونه‌ش كۆنگره‌ی به‌غدا بوو كه نه‌یاره‌كانی وه‌ك ئێران و سعودیه و لایه‌نی دیكه‌شی به‌یه‌وه كۆكردنه‌وه، ته‌نیا ئه‌ردۆغان نه‌گۆڕه و له خه‌می پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی دایه.
ئه‌ندامەکەی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكی جەختیش دەکاتەوە کە قسه‌كانی ئه‌ردۆغان به لای ئه‌مریكاوه سه‌نگیان نییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر نزمیش و‌ڵامیان نه‌دایه‌وه، چونكه ده‌زانن ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت كۆسپ و ته‌گه‌ره دروست بكات و هیچی تر.
عه‌فیفی باسی له‌وه‌ش كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بایدن و پۆتین سه‌ركه‌وتوو بوو، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ی ئایندهی پۆتین له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی ڕوسیا باش ده‌زانی چۆن ئه‌ردۆغان جڵه‌وگیر ده‌كات. په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا – ڕوسیا ته‌واو جیاوازه له په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن ئه‌نقه‌ره، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باش له نێوان ئه‌مریكا و ڕوسیادا هه‌یه، ئه‌وان هه‌رچه‌ند ناكۆكیش بن هێشتا ڕێز له توانسته‌كانی یه‌كتر ده‌گرن.
ئەو بەرپرسە ئەمرییەکەیە پێیوایە که پۆتین ده‌توانێت ئه‌ردۆغان جڵه‌وگیر بكات و هه‌رگیز متمانه به ئه‌ردۆغان ناكات، چونكه ئه‌ردۆغان له سه‌رجه‌م دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و ڕوسیا و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه هیچ لایه‌ك متمانه‌ی پی ناكات و ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ڕوسیا قبوڵی ناكات، له‌ولاشه‌وه توركیا هیچی له ئه‌مریكا ده‌ست ناكه‌وێت.
له كۆتای دیاره‌كه‌دا عه‌فیفی وتی: ئه‌مریكا ناچار نییه بچێته ژێرباری داواكارییه‌كانی ئه‌ردۆغان، چونكه باش ده‌زانی ئه‌ردۆغان هه‌موو ئه‌وانه به تیرۆرست له قه‌ڵه‌م ده‌دات كه دژایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی داوه‌ته‌پاڵ فه‌تحوڵا گوله‌ن و سه‌رجه‌م كورده‌كان، ئه‌و ته‌نها ئه‌و تۆمه‌ته‌ی نهداوهتهپاڵ په‌كه‌كه، به‌ڵكو هه‌موو كورده‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه.
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی ئاسمانی RT
ئامادهكر دنی: لوقمان حاجی قادر