شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى پزیشكێكى سلێمانى هۆشداریدا له‌جۆرێكى تازه‌ى په‌تا له‌ناو منداڵاندا كه نیشانه‌كانى نزیكه له‌هه‌مان نیشانه‌ى كۆرۆنا، پزیشكێكیش له‌هه‌ولێره‌وه هۆشداریده‌دات له‌بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاكه‌و ده‌ڵێت:"به‌هۆى ڤایرۆسه‌وه‌یه".
د.شێروان ڕەحمانەشەل نانەکەلی پزیشکی شارەزای گشتی‌و فسیۆلۆجی پزیشکی ڕایگه‌یاند، "ماوەی چەند ڕۆژێکە نەخۆشیەک سەریهەڵداوە کەوا جۆرێک لەسكچون‌و ڕشانەوەو ژانە سكى لەگەڵدایەو توشی گەورەو بچوکیش دەبێت".
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، "بەپێی نیشانەو ماوەی نەخۆشیەکەو شارەزایی چەندین ساڵ لەو بوارەو پشکنینەکانی نەخۆشەکان وا دەردەکەوێت کەوا نەخۆشیەکی ڤایرۆسی بێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئەوەنییە کۆرۆنا بێت‌و زۆر لەنەخۆشەکان باسی سەرما بون دەکەن‌و یان خواردنی جۆرێک لەخواردنەکان، ئەمانه‌ش لەوانەیە یارمەتیدەربن بۆ توشبون".
پزیشكه‌كه نیشانه‌كانى په‌تا نوێیه‌كه به‌مشێوه‌یه باسده‌كات، "سكچون بێ بونی خوێن لەپیسایی، ژانە سكی سوک یان مامناوەند، تای سوک یان مامناوەند بۆ ڕۆژێک تا سێ ڕۆژ، هەندێکجار ڕشانەوە، بۆ جیاکردنەوەی لەکۆرۆنا پێویستە پزیشکی پسپۆڕ بەپشکنینەوە بڕیاری لەسەربدات".
د.شێروان هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ر به‌مشێوه‌یه باسده‌كات، "پشویەکی تەواو، خواردنەوەی ئاو‌و شلەمەنی، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ یان نەخۆشخانە ماوەی نەخۆشیەکە سێ چوار ڕۆژە، پێویست بەدەرمانی «دژە بەکتریا» ناکات وەک فلاجیل‌و میپیپریم، ئاو، شەربەتی سروشتی، هەنار، مۆز، ماست، چا، سماق‌و هێلکەی کوڵاو بەشێوەیەکی گشتی سودبەخشن، چارەسەر بەئاوی موغەززی‌و پرۆ بایۆتیک‌و پریبایۆتیک بۆ هەندێک حاڵەت لەژێر چاودێری پزیشک دەکرێت".
له‌سلێمانیش پزیشكێك هۆشداریدا كه په‌تایه‌كى نوێ بڵاوبوه‌ته‌وه‌و نیشانه‌كانى نزیكن له‌نیشانه‌كانى توشبون به‌په‌تاى كۆرۆنا.
ئ.ق