شارپرێس:
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، دوو ڕۆژ به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى عێراق‌و ڕۆژێكیش دواى هه‌ڵبژاردن، خوێندن له‌هه‌رێمى كوردستان ڕاده‌گیرێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى هه‌ولێر، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، خوێندنى لەقوتابخانەو ناوەندەکانى خوێندن دوو ڕۆژ بەر لەدەستپێکردنى هەڵبژاردن‌و ڕۆژێکیش دواى هەڵبژاردن ڕاگیرێت له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان.
به‌وته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، دوو ڕۆژ پێشئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ڕاده‌ستى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت‌و ڕۆژێکیش دواى هەڵبژاردن په‌روه‌رده ناوه‌نده‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه‌و ڕێكیان ده‌خاته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه به‌پرۆسه‌ى خوێندن، واته بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ خوێندن له‌هه‌رێم ڕاده‌گیرێت.
ڕۆژى 10ى مانگى داهاتوو واده‌ى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقه‌و له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق خوێندنگه‌كان ده‌كرێنه ناوه‌ندى ده‌نگدانى هاوڵاتیان، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌عێراق‌و هه‌رێمیش خوێندن ڕاده‌گیرێت.
ش.هـ