مۆتۆرۆلا مۆبایلێكی تایبەتمەند بە نرخی هەرزانبەها ئاشكرا دەكات

هەمەڕەنگ

07/10/2021‌ 400 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلێكی نوێی هەرزابەهای لە ژێر ناونیشانی Moto E40 ی راگەیاند و پێشبینیدەكرێت سەركەوتنێكی گەورە بەدەستبهێنێت.

مۆبایلەكە خاوەنی شاشەیەكی جۆری IPS LCD ی قەبارە 6.5 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (1600/720) پێكسڵ و توانای نوێبوونەوەی 90 هێرتزی هەیە.

چارەسەركەری Unisoc T700 ی بە بناغەی 12 نانۆمەتر لەسەر مۆبایلەكە جێگیركراوە، رامی مۆبایلەكە 4 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 64 گێگابایتە.

مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە بە توانای (48+2+2) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی روخساری هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 4000 میلی ئەمپێرە و تایبەتمەندی بارگاویكردنەوەی خێرای هەیە، جێگەی باسە نرخی مۆبایلەكە بە نزیكەیی 160 دۆلارە.

رەنج رەسول