شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه‌بینى‌و به‌ڕێژه‌ى 1.32 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى برنت‌و 2 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مریكى.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو له‌بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌بینى، نه‌وتى خاوى برنت 1,32 دۆلار به‌رزبوه‌وه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك‌و 1,61% نرخه‌كه‌ى به‌رزبوه‌ته‌وه‌و نرخى یه‌ك به‌رمیل گه‌شتۆته 83,71 سه‌نت.
نرخى نه‌وتى خاوى ته‌كساس گه‌شتۆته 80,94 دۆلار‌و 2% به‌رزبوه‌ته‌وه‌و به‌ڕێژه‌ى دوو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو گه‌یشتۆته زیاتر له 4% به‌به‌راورد به‌هه‌فته‌ى ڕابردوو.
به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو په‌یوه‌ندى به‌زۆرى به‌كارهێنانیه‌تى له‌لایه‌ن وڵاتانى جیهان‌و پێویستى زۆرى جیهان به‌وزه له‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ڤاكسینى كۆرۆناو ئاسایبونه‌وه‌ى ژیان‌و كاركردنى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى جیهان.
ئ.ق