كاتژمێرێكی هۆشمەند تەحەدای كاتژمێرەكانی ئەپڵ و سامسۆنگ دەكات

هەمەڕەنگ

13/10/2021‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمەڵێك پێگە و پەڕەی تەكنەلۆژی تایبەتمەندی كاتژمێری هۆشمەندی Amazfit Gtr 3 pro بڵاودەكەنەوە كە پێشبینیدەكرێت خواستێكی زۆری لە بازاڕەكانی جیهان لەسەر بێت.

كاتژمێرەكە لە ئەلەمنیۆمێكی تەنك و بەهێز دروستكراوە كە بەرگەی تەڕبوون و تۆز و غوبار دەگرێت و شاشەكەی جۆری ئەمۆلیدی قەبارە 1.45 ئینجە و كێشی 32 گرامە.

تایبەتمەندی وەرزش و پێوانەی دڵ لە كاتژمێرەكە هەیە، هەروەها بڵندگۆیەكی بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان تێدایە و پاتری كاتژمێرەكە بەرگەی 12 رۆژ كاركردن دەگرێت.

كاتژمێرەكە بە مانگی دەستكرد و مۆبایلەكانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆیدەوە دەبەسترێتەوە، چەندین تایبەتمەندی گرنگی وەكو پێوانەی ئۆكسجینی ناو خوێنی تێدایە.

رەنج رەسول