شارپرێس:
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نرخى سوته‌مه‌نى له‌هه‌رێم زۆربه‌رزده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى خێرا بگرێته‌به‌ر"، له‌باره‌ى گرانبونى نرخى سوته‌مه‌نیش زانیاریى ئاشكراده‌كات.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتودا له‌هه‌رێم پلانێك بۆ ڕێگریى له‌به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى سوته‌مه‌نى جێبه‌جێنه‌كرێت، ئه‌وا نرخى سوته‌مه‌نى به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر به‌رچاو به‌رزترده‌بێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى:"له 70% به‌نزینى كوردستان له‌ئێرانه‌وه دێت، به‌ڵام ئێران به‌هۆى دۆخى ناوخۆییه‌وه ناردنى به‌نزین بۆ ده‌ره‌وه ڕاده‌گرێت، به‌ڵام له‌برى ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك ماده‌ى سه‌ره‌تانى به‌ناوى به‌نزینه‌وه به 1000 دینار به‌ره‌وسه‌ره‌وه ده‌درێته هاوڵاتیان ئه‌گه‌ر ئێران ناردنى به‌نزین ڕابگرێت".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئه‌وه‌ى له‌دوبه‌یه‌وه دێت‌و به‌نزین بێت، نرخى یه‌ك لیترى ده‌بێته 1300 دینار‌و نرخى یه‌ك تۆن غازیش له 650هه‌زار دیناره‌وه بوه‌ته یه‌ك ملیۆن تا یه‌ك ملیۆن‌و 100هه‌زار دینار‌و بۆ غاز پێویسته حكومه‌ت كۆنترۆڵى كارگه‌كانى غاز بكات".
باسى له‌وه‌شكرد، "له‌یه‌ك به‌رمیل نه‌وت نرخى 30 دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى خاو بداته پاڵاوتگه‌كان ئه‌وا ده‌توانرێت به‌نزین به‌كوالێتیه‌كى باش‌و به‌نرخێكى كه‌م بگاته ده‌ستى هاوڵاتیان‌و ئه‌وه‌ش كه ده‌وترێت نه‌وته‌كه پێشتر فرۆشراوه ئه‌وه نالۆژیكیه‌و ئێستا تواناى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت زۆر زیادیكردوه".
پێشتر نوسراوێكى فه‌رمى حكومه‌تى ئێران بڵاوكرایه‌وه كه هه‌نارده‌كردنى سوته‌مه‌نى له‌و وڵاته‌وه بۆ وڵاتانى تر ڕاده‌گیرێت‌و به‌هه‌ر هه‌نگاوێكى له‌و شێوه‌یه جگه له‌گرانبونى نرخى به‌نزین قه‌یرانى كه‌مى به‌نزین له‌هه‌رێم سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئ.ق