واده‌یه‌كی بۆ كۆتاهاتنی كارپێكردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی ڕاگه‌یەنرا

عیراق

13/10/2021‌ 6132 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق واده‌یه‌كی بۆ كۆتاهاتنی كارپێكردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی (نفووس) ڕاگه‌یاند.

 لیوا خالید مه‌حنا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانی بۆ ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق.

ئاماژەى بەوەشکردوە، هه‌ركاتێك كارتی نیشتمانی به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆ هاووڵاتییان ده‌ركرا، ئه‌وا ڕاگرتنی كارپێكردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی (نفووس) ڕاده‌گه‌یه‌نن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئەوەشى خستەڕوو، به‌گوێره‌ی زانیاری شاره‌زایانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ساڵی داهاتوو زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی عێراق ببنه‌ خاوه‌نی كارتی نیشتمانی و ئه‌و كاتیش كارپێكردنی ناسنامه‌ی باری شارستانی ڕاده‌گرین.