شارپرێس:
لەسەر پرسی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی بەندەری بەیروت، شەڕ و گرژیی لە خۆپیشاندانێکی حزبوڵڵای لوبنانی و بزوتنەوەی ئەمەل دروستبوو.
لە ناوچەی تەیونە لە لوبنان و لەکاتی خۆپیشاندانێکدا کە بۆ دورخستنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی ساڵی 2020ی بەندەری بەیروت ڕێکخرابوو، گرژیی و شەڕە تەقە دروستبوو.
میدیای لوبنانی دەڵێت "لە ئەنجامی شەڕ و تەقەکردنەکاندا ژمارەیەک کەس بریندار بوون".
لایەنگرانی بزوتنەوەی ئەمەل و حزبوڵڵای لوبنانی داوادەکەن، تارق بەیتار، دادوەری کەیسی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی ساڵی 2020ی بەیروت لەکارەکەی دوربخرێتەوە.