کازمی داوا لەلایەنەکان دەکات خۆیان بۆ پێکهێنانى حکومەت ئامادە بکەن

عیراق

14/10/2021‌ 458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق داوا لە كوتلە براوەكان دەكات کە بەیەكەوە كاربكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، خۆیان ئامادەبكەن و بەهەموو توانایانەوە ئەركەكانیان لە ئەستۆ بگرن.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند"بەڵێنی خۆمان بەجێگەیاند و هەڵبژاردنمان لەوادەی خۆیدا كراد بەبێ‌ تۆماركردنی هیچ خروقاتێكی ئەمنیی و یاسایی،بۆ یەكەمجار هەڵبژاردن كرا بەبێ‌ ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت".

ئاماژەى بەوەشکردوە، متمانەی كۆمەڵكەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی تر بە عێراق دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف بەهێزتربوو، لەم هەڵبژاردنەشدا براوەو دۆڕاو نیە و هەموان براوەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە براوەكان کرد و داوایان لێدەکات کە خۆیان ئامادەبكەن و بەهەموو توانایانەوە ئەركەكانیان لە ئەستۆ بگرن.

هەروەها کازمی داوا لەو لایەنانە دەكات كە تانە لە هەڵبژاردنەكان دەدەن رێگەی یاسایی پەیڕەوبكەن و پێویستیشە لەسەر كۆمسیۆن بە جدییەتەوە بەدواداچوون بۆ تانەكان بكات.