شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی له به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بایكۆتی پرۆسه‌ی خوێندنیان كرد، هه‌ڕه‌شه له مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌كرێت و ئه‌و ڕۆژانه‌ی ده‌وام ناكه‌ن كرێی وانه‌بێژیان پێ‌نادرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه هه‌ر مامۆستایه‌كی وانه‌بێژ نه‌چێته هۆڵه‌كانی خوێندن و بایكۆت بكات ئه‌وا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م كرێی وانه‌بێژی ئه‌و رۆژانه‌یان بۆ خه‌رج ناكرێت كه بایكۆت ده‌كه‌ن.
مامۆستایانی وانه‌بێژ ماوه‌ی سێ رۆژه له‌به‌شێك له په‌روه‌رده‌كان بایكۆتی چونه هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردوه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن تا حكومه‌ت بڕیارنه‌دات بیانكاته میلاكی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندان و بایكۆت.
ئ.ق