شارپرێس:
باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى دژى هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا عێراق بوون له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌وتن و دڵنیان ئه‌و لایه‌نانه‌ى سه‌ركه‌وتوون په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ووڵاتان ڕێك ده‌خه‌نه‌وه.
دۆگلاس سلێمان له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و حزب و هاوپه‌یمانیانه‌ى دژى په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق و ئه‌مریكابوون له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گه‌لى عێراق ڕه‌تى كردنه‌وه.
سلێمان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ته‌واوى دژى په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق و ئه‌مریكا بوو گه‌لى عێراق ڕه‌تى كردنه‌وه‌و ده‌ڵێت"دڵنیان سه‌درو سه‌ربه‌خۆكان پێكه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندیه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه رێك بخه‌نه‌وه.
باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریكا له‌عێراق ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو" مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر به‌هه‌مان شێوه توانى په‌یوه‌ندى عێراق له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه رێكبخاته‌وه‌و هاوسه‌نگى بپارێزێت.
تا ئێستا ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌خواستى ئێران نیه له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و حزب و هاوپه‌یمانیانه‌ى له‌و وولاته نزیكن یان به ده‌ستى ئێران له‌عێراق داده‌نرا وه‌ك پێویست نه‌یان توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
ئ.ق