شارپرێس:
هەرچەندە وابڕیاربوو ژمارەیەک ئەندامو لایەنگری بزوتنەوەی گۆڕان لەبەردەم مەکۆی سەرەکی حزبەکەیان لەشاری سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی گردی زەرگەتەوە ڕێگریی لەبەڕێوەچونی خۆپیشاندانەکە دەکرێت.
هەرچەندە وابڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندانی ئەندامو لایەنگرانی گۆڕان لەبەردەم گردی زەرگەتە ئەنجامبدرێت، بەڵام لهلایهن پاسهوانانى گردهكهوه ڕێگەنەدرا خۆپیشاندانەکە بەبەرفراوانی بەڕێوەبچێت.
ئەندامو لایەنگرە ناڕازییەکانی گۆڕان ژمارەیەک داواکارییان هەبوو کە بریتیبون لە:
ـ ڕادەستکردنەوەی گردی زەرگەتە
ـ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو جڤاتی گشتییو نیشتمانییو هەموو ئەندامانی ژورەکان
ـ کشانەوە لەهەردوو حکومەتی هەرێمو حکومەته خۆجێیهكان
ـ دروستکردنی دەستەیەکی کاربەڕێکەر بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی گۆڕان تاکاتی هەڵبژاردنی ناوخۆیی
ـ نابێت دەستەکە لەوکەسانە پێکهاتبن کە بەشدارییان لەحکومەتی هەرێمدا کردوە