نرخی نەوت گەورەترین بەرزبونەوەی تۆمارکرد

جیهان

16/10/2021‌ 2062 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لەسێ ساڵی ڕابردودا بەرزبوەوەو 84 دۆلاری تێپەڕاند.

 
ڕۆژی هەینی بەر لەداخستنی بازاڕی نەوت، نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 1٪ بەرزبوەوەو هەر بەرمیلێک بە84 دۆلارو 86 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی نەوتی سوکی تێکساسی ئەمریکاش نزیکەی 1 دۆلار بەرزبوەوەو هەر بەرمیلێک بە82 دۆلارو 28 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

چەند هەفتەیەکە لەهەندێک وڵاتی جیهاندا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سود لەنەوتی ڕەش‌و گازوایل وەردەگیرێت‌و ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی بەرزبونەوەی نرخی نەوتە.
 
ویلایەتە یەکگرتوه‌کانی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، لەڕۆژی 8ی مانگی داهاتوەوە هەموو بەربەستەکانی گەشتکردن لادەبات بۆ ئەوکەسە بیانیانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتوەو ئەوەش خواستی بۆ بەکارهێنانی بەنزینی فڕۆکە زیادکردوەو کاریگەریی لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت هەیە.