شارپرێس
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمشەو، داعش لە سنوری میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە هێرشی كردووەتەسەر خاڵێكی پێشمەرگە و لەلایەن پێشمەرگەوە وەڵامدراونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی پێشمەرگەی
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر هەشت، تیرۆریستانی داعش، پەلاماری
خاڵێکی فەوجی۱ی لیوای۹ی پیادەی وەزارەتی
پێشمەرگەیاندا لە سنوری میحوەری گەمەسێرـكفری و پەلامارەکە، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی
و خێرایی وەڵامدراوەتەوە، لەو پەلامارەدا داعش تێكشكێنراون و هیچ زیانێک بە پێشمەرگە
نەگەیشتووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەمە بۆ چەندین جارە داعش، بۆشایی نێوان هێزی پێشمەرگەو
سوپای عێراقی دەقۆزێتەوە بۆ پەلاماردانی هێزەکانی پێشمەرگە.
س.س