شارپرێس:
نوێنەری حکومەتی هەرێمى كوردستان لەپۆڵۆنیا ئاشكرایده‌كات، کەیسی کۆچبەران زیانێكى زۆریداوە لەناوبانگی هەرێم، هاوكات هێرشده‌كاته‌سه‌ر كۆچبه‌ران‌و ده‌ڵێت:"كه‌یسى زۆر ناڕاست پێشكه‌شده‌كه‌ن"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "زۆرێك له‌گەنجان بۆیه هاتوین بۆ ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له‌كوردستان بین پارتی بەزۆر دەماننێرێت بۆ شەڕی پەکەکە".
زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێم لەپۆڵۆنیا به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى وتوه، "کەیسی ئەو کۆچبەرانەى ڕویان له‌ده‌ره‌وه كردوه زۆر زۆر زیانیداوە لەناوبانگی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەوکەیسانەی پێشکەشیدەکەن لەپۆڵۆنیا، ئێمە لەدەسەڵاتدارانی پۆڵۆنیاو هەتا لەچاودێرە ئەوروپییەکانیش لێرە دەبیستین شتی زۆر ناڕاست‌و ناڕەوا باسدەکەن سەبارەت بەهۆکاری کۆچکردنیان".
ده‌شڵێت:" كۆچبه‌رى واهه‌یه وتویه‌تى بۆ هاتوین بۆ ده‌ره‌وه من ڕۆژنامەنوسم ئەگەر لەکوردستان بژیم ئەوا دەستگیردەکرێم‌و ئەشکەنجە دەدرێم، بەشێکیش لەو گەنجانە وتویانە پارتی بەزۆر دەمانێرێت بۆ شەڕی پەکەکە".
به‌وته‌ى نوێنه‌ره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، "1200 کۆچبەر لەپۆڵۆنیا بونیان هه‌یه کە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقین‌و زۆربەیان کوردن، هاوكات سێ بۆ چوار هەزار کۆچبەر لەسەر سنوری بیلاڕوسیان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "ئاگادری دۆخی ئەو پەنابەرە کوردانەین کە گەیشتونەتە پۆڵۆنیا، بەڵام ئەوانەی لەو دیو سنورەوەن ئاگاداری دۆخیان نین جگەلەوەی لەڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرێتەوە، چونکە سنور داخراوە هەتا ئەگەر بمانەوێت بچینە نزیک سنور، ڕێگەنادەن کراوەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراوو باری نائاسایی تێدا ڕاگەیەنراوە".
به‌وته‌ى نوێنه‌ره‌كه‌ى هه‌رێم له‌پۆڵه‌ندا، "كۆچبه‌رانى كورد بونه‌ته قوربانى نێوان ململانێكانى بیلاڕوسیاو پۆڵه‌ندا، له‌و ڕوه‌شه‌وه ده‌ڵێت:"ئەو میدیایانەی سەر بەدەسەڵاتن ئەمکارە بەتۆڵەکردنەوەی بیلاڕوسیا دەزانن بەرامبەر پۆڵۆنیاو یەکێتی ئەوروپا بەتایبەت دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەو ناچارکردنی فڕۆکەیەک بۆ ئەوەی کەسێکی ئۆپۆزسیۆن ناچاربکات‌و دەستگیری بکات، بەڵام میدیا ئازادەکان‌و ئۆپۆزسیۆن داوادەکەن مادام ئەو کۆچبەرانە هاتون بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت‌و سەیری کەیسەکەیان بکرێت".