شارپرێس:
وه‌زیرى په‌روه‌رده هۆشداریی به‌مامۆستایان ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكانمان ئاگاداركردۆته‌وه هه‌ر مامۆستایه‌ك تاوه‌كو 1ى 12 ڤاكسین وه‌رنه‌گرێت، ئه‌وا داوامانكردوه په‌روه‌رده‌كان ده‌سه‌ڵاتى یاسایی خۆیان به‌رامبه‌رى به‌كاربهێنن"، ده‌شڵێت:"ڕه‌زامه‌ندى 7 ملیۆن لیتر نه‌وتمان له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ خوێندنگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتوه".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سلێمانى كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، "نوێترین بڕیارى په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌رده‌وامده‌بێت به‌خۆپارێزیه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڤاكسین بۆ مامۆستایان دابینكراوه، دوا واده‌ش 1ى 12ى ئه‌مساڵه".
هۆشداریداو ڕایگه‌یاند، "له‌دواى ئه‌و واده‌یه‌وه هه‌ر مامۆستایه‌ك ڤاكسینى وه‌رنه‌گرتبێت، په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكانمان ئاگاداركردۆته‌وه، ده‌سه‌ڵاتى یاسایی خۆیان به‌كاربێنن به‌رامبه‌ریان".
له‌باره‌ى دابینكردنى نه‌وتى سپیش بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن، وه‌زیرى په‌روه‌رده ئاشكرایكرد، "ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌رگیراوه بۆ 7 ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ قوتابخانه‌كان، به‌ڵام پرۆسه‌ى ته‌نده‌رینه‌كه‌ى له‌پارێزگاكان ده‌كرێت‌و له‌پارێزگاكانه‌وه نه‌وت په‌روه‌رده‌كان ده‌گات نه‌ك وه‌زاره‌ت‌و دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده".
ش.هـ