شارپرێس ـ كه‌ركوك:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانى كه‌ركوك، ژن‌و پیاوێكى كورد له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا كوژراون، پۆلیسى ئه‌وشاره‌ش زانیاریی ئاشكراده‌كات.
په‌یامنێرمان له‌كه‌ركوكه‌وه ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڕه‌كى شۆراوى كه‌ركوك ژن‌و پیاوێكى كورد كوژراون‌و هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه كردوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرمان له‌پۆلیسى كه‌ركوكه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، پیاوەکە ناوی (عه‌باس فازڵ محه‌مه‌د)ەو ژنەکەش ناوی (نور)ه‌و ئه‌و شوێنه‌شى ڕوداوه‌كه‌ى تێدا ڕوداوه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌ك له‌پشت ژورى فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك.
رائید عامر وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکیش بەشارپرێسی، شەوی ڕابردوو ئه‌و ژن‌و مێرده لەماڵەکەی خۆیاندا لەگەڕەکی شۆراو کوژراون.
پۆلیس زانیاریی زیاترى هه‌یه له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌و وته‌بێژی پۆلیسى کەرکوک وتیشى:"ئەوانەی ئەوکارەیان کردوە چەند کەسێک بون‌و پارەیان دزیوەو ئۆتۆمبێلێکیشیان دزیی بوو، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکەش بەردەوامە".
ماڵى ژن‌و پیاوه كورده‌كه له‌گه‌ڕه‌كى شۆراوى كه‌ركوك