چاڤی ئاشكرای دەكات كە چی شتێك لە بەرشەلۆنە شۆكی كردووە

وەرزش

20/11/2021‌ 537 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چاڤی هێرناندز یەكەم كۆنگرەی رۆژنامەنوسی خۆی وەكو راهێنەری نوێی بەرشەلۆنە ئەنجامدا و ئەوەی ئاشكرا كردووە پێش یارییەكەی یانەكەی بەرامبەرئیسپانیۆل كە رۆژی ئەمرۆ لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی خولی ئیسپانی بەڕێوەدەچێت، چی شتێك سەرسامی كردووە.

چاڤی باسی لەوە كردووە، یاریزانەكانی بەرشەلۆنە وزەیەكی زۆریان بۆ ئەنجامدانی راهێنانەكان هەیە، ئەم توانا زۆرەی یاریزانەكان لەگەڵ ئەنجامی یارییەكانی یانەكە یەكناگرنەوە.

چاڤی ئاماژەی بەوە كرد، سەرم لە ئاستی یاریزانەكان سوڕماوە و هەمووان دەیانەوێت بە شێوەیەكی باش یاری بكەن و توانای گۆڕانكارییان تێدایە و پێویستە ئەوە لە یارییەكاندا رەنگ بداتەوە.

سەبارەت بەوەی كە چاڤی چی فەلسەفەیەكی نوێی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە هەیە چاڤی ووتی، بۆ ئەم ساتە لەگەڵ یاریزانەكان سەرقاڵی گفتوگۆی بەكۆمەڵین و پێویستە ئەنجامە باشەكان بگەڕێنەوە و كاتی زۆرمان لەبەردەست نییە.

رەنج رەسول