ئینفنیكس مۆبایلێكی تایبەتمەند بە نرخێكی هەرزان رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

20/11/2021‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆمپانیای ئینفنیكس مۆبایلێكی نوێی بە تایبەتمەندی مامناوەند و نرخێكی هەرزان ئاشكرا كرد، دەشێت ئەم مۆبایلە ببێت بە هەرزانترین مۆبایلی وەگەڕخەری ئەندرۆید.

مۆبایلی Infinix Smart 5 Pro خاوەنی شاشەیەكی جۆری IPS LCD قەبارە 6.52 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (1600/720) پێكسڵ.

چارەسەركەری Unisoc SC9863A بۆ مۆبایلەكە جێگیركراوە، رامی مۆبایلەكە 2 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 32 گێگابایتە و دەتوانرێت لە رێگەی بیرگەی دەرەكییەوە زیاد بكرێت.

مۆبایلەكە خاوەنی دوو كامێرای سەرەكییە بە قەبارەی (13+13) مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی رووخساری هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلەكە 6000 میلی ئەمپێرە و توانای بارگاویكردنەوەی 10 واتی هەیە، مۆبایلەكە تایبەتمەندی پەنجەمۆری هەیە و نرخی مۆبایلەكە لە بازاڕەكانی جیهان 70 یۆرۆیە.

رەنج رەسول