رۆناڵدۆ پشتگیری ئەم راهێنەرە بۆ راهێنەرێتی مانچستەر یونایتد دەكات

وەرزش

22/11/2021‌ 585 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتد بەهۆی ئەنجامە خراپەكانییەوە بڕیاریدا ئۆلی گۆنار سۆلشایەر لە پۆستی راهێنەرێتی شەیتانە سورەكان دوربخاتەوە و تا ئێستا روون نییە كە چی كەسێك دەچێتە شوێنی سۆلشایەر.

كۆتا بژاردە لە دەستی خاوەندارانی یانەی مانچستەر یونایتد نییە بە تەنها، بەڵكو لە دەستی كەسایەتییە مێژووییەكانی ئەو یانەیەیە، یەكێك لەو كەسایەتییانەیش كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالییە.

بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی سكای سپۆرت، رۆناڵدۆ پشتگیری دامەزراندنی لویس ئینیریكی راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەكات بۆ راهێنەرێتی كردنی شەیتانە سورەكان.

رۆژنامەكە نوسیویەتی، رۆناڵدۆ وابیر دەكاتەوە كە ئینیریكی دەتوانێت یانەی مانچستەر یونایتد لە گرفتەكانی رزگار بكات و بیكاتەوە سەر سكەی سەركەوتن و ركابەری كردن.

رەنج رەسول