ترامپ پشتێنی رەشی تایكواندۆی وەرگرت

وەرزش

24/11/2021‌ 498 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پشتێنی رەشی تایكواندۆی وەرگرت كە هەرگیز لە ژیانیدا ئەو وەرزشەی ئەنجامنەداوە.

پشتێنی رەشی تایكواندۆ بەرزترین بڕوانامەی هونەرە جەنگییەكانە و ئاهەنگی وەرگرتنی خەڵاتەكە لە ماڵی ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا بەڕێوەچووە.

تۆڕی سكای نیوزی بەریتانی نوسیویەتی، ترەمپ ئەم خەڵاتەی لەلایەن لی دۆنگ سوبی هاوڵاتی كۆریای باشور سەرۆكی ئەكادیمیای تایكواندۆ وەرگرتووە.

ئەكادیمیای تایكواندۆ لە زمانی ترەمپەوە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، شانازی دەكەم كە پشتێنی رەشم بەدەستهێناوە، تایكواندۆ هونەرێكی ناوازەی بەرگریكردنە لە خۆت.

شایەنی باسە ئەم خەڵاتەی ترەمپ هاوشێوەی خەڵاتەكەی فلادیمێر پۆتنی سەرۆكی رووسیایە كە لە ساڵی 2013 وەریگرتووە.

رەنج رەسول