لیرەی توركی بەهای زیاتری لەدەستدا

جیهان

25/11/2021‌ 2168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهای دراوی توركی بەرامبەر بەدۆلارى ئەمریكی‌و دراوە جیهانییەكان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی‌و ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بەهەزارو 215 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەكراوە.


ماوەی زیاتر لەمانگێكە، بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بەدراوە جیهانییەكان لەدابەزیندایە، گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان لەلایەن سەرۆك كۆماری توركیاوە بۆ دانەبەزینی زیاتری بەهای لیرەی توركی هیچ ئەنجامێكی لێنەكەوتەوەو ئەمڕۆش 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بەهەزارو 215 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەكرا.

دابەزینی لیرەی توركی لەئێستادا بەدابەزینی مێژویی ناودەبرێت، لەكاتێكدا ساڵی 2001 لیرەی توركی بەرامبەر بوە بەدۆلاری ئەمریكی، بەڵام لەوساڵە بەدواوە ساڵ بەساڵ بەهای زیاتر لەدەستدەدات.

ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سێ ئەندامی لیژنەی سیاسەتی نەقدیی بانکی مەرکەزی تورکیای لەپۆستەکانیان دورخستەوە، ئەویش بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە.

بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی پەیوەندی هەیە بەدەستوەردانە بەردەوامەکانی ئەردۆغان لەسیاسەتی دراوی تورکیاو بانکی ناوەندیی، هەروەها هەڕەشەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.