بایه‌كى به‌هێز ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات

کوردستان

01/12/2021‌ 1522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەشی پێشبینى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، خێرایی با تادێت له‌هه‌رێمى كوردستان زیاتر ده‌بێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌دوكان خێرایی با له‌كاتژمێرێكدا ئێستا گه‌یشتۆته‌ 38 كیلۆمه‌تر".


به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى بەشی پێشبینیه‌كان له‌بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لەئێستادا خێراى با لەبەشێک لەناوچەکەمان چالاک بوە لەهەندێ ناوچەش بۆتە بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵێکى کەم.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، خێراى (با)ی تۆمارکراو لەوێستگە جیاجیاکان بەمشێوەیەیه‌:

هەولێر  30 کم  لەکاتژمێرێکدا
دوکان 38 کم لەکاتژمێرێکدا
کانى ماسی 23 کم لەکاتژمێرێکدا
خەبات 30 کم لەکاتژمێرێکدا
سۆران 26 کم لەکاتژمێرێکدا
دهۆک 20 کم لەکاتژمێرێکدا

له‌كۆتاییشدا باس له‌وه‌كراوه‌، "پێشبینیدەکەین لەماوەى چەند کاتژمێرى داهاتوو خێراى با لەتەواوى ناوچەکەمان چالاک بێت".

ش.هـ