شارپرێس:
سه‌ندیكاى پارێزه‌ران له‌سه‌ر كۆمێنتێك پارێزه‌رێك سزا ده‌دات و رێگرى له‌و پارێزه‌ره ده‌كرێت كه ماوه‌ى سێ مانگ كارى پارێزه‌رایه‌تى بكات.
ئومێد پاڵانى ئه‌و پارێزه‌ره‌ى له‌سه‌ر كۆمێنتێك سزادراوه به شارپرێسى ڕاگه‌یاند، داواى كردوه هه‌ڵبژاردنى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران بكرێت و له كۆمێنتێك ئه‌وه‌ى نوسیوه به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و كۆمێنته‌وه سێ مانگ سزا دراوه.
وتیشى، هه‌شت ساڵه سه‌ندیكا هه‌ڵبژاردنى بۆ نه‌كراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌ندیكا سكاڵا تۆمارده‌كات و داواش له دیوانى چاودێرى دارایی ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له داهاته‌كانى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران بكات و ده‌ڵێت" سه‌رۆكى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران موچه‌ى مانگانه‌ى سێ ملیۆن و 750هه‌زار دیناره‌و داهاتى جێگره‌كه‌ى 3ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره‌و ئه‌م بڕه پارانه‌ش هه‌مووى مانگانه له پارێزه‌ران وه‌رده‌گیرێت و پاره‌ى پارێزه‌رانه.
ئومێد پاڵانى باس له‌وه‌ش ده‌كات، پارێزه‌ران ئاگادارى خه‌رجى و داهاته‌كانى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران نین.
سزادانى پارێزه‌ر ئومێد پاڵانى له كاتێكدایه له پۆستى پارێزه‌رێكى هاوڕێى كه نوسیبووى (په‌یكه‌رێكى ئاڵتونى بۆ سه‌رۆكى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران دروستبكه‌ن چونكه 8 ساڵه له‌و پۆسته‌دایه) ئه‌ویش نوسیویه‌تى (په‌یكه‌رێك بۆ منیش دروست بكه‌ن له چیمه‌نتۆو گه‌چ).
ئ.ق