پارتی و یەکێتى بە رێژەی چەندەوە حوکمی هەرێمی کوردستان دەکەن؟

کوردستان

13/12/2021‌ 2406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: راپۆرتی بنکۆڵکاری: ئامادەکردنی کامەران خدر

لەو راپۆرتەدا زانیاری تەواو لەسەر رێژەی دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و دەنگی لایەنەسیاسییەکان  خراوەتەروو، بەپێی دواین ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق. 

هەرێمی کوردستان بەسەنتەر وەرگیراوە:

٣٫٤٨٦٫٧٨٧ لەهەرێمی کوردستان مافی دەنگدانی هەبووە، لەو رێژەیەدا ١٫٤٢٩٫٠٤٦ هاوڵاتی بەشداری دەنگدانیان کردووە بەرێژی %41، لەو رێژەیەدا ١٩٦٫٣٧٣ کەس دەنگی خۆی پوچەڵکردۆتەوە بەرێژەی %13,7 رێژەی بەشداری، واتە کۆی گشتی دەنگی پوچەڵ و بایکۆت لەهەڵبژاردنی ٢٠٢١ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ٢٫٢٥٤٫١١٤ دەنگ بووە. واتە رێژەی بایکۆت و دەنگی پوچەڵ (%64.4).. 

 کۆی گشتی دەنگی دروست کەبەلایەنەکان دراوە ١٫٢٣٢٫٦٧٣دەنگ بووە، بەرێژەی نزیکەی ِ%36. 

🔴 پارێزگای سلێمانی: 
دەنگی لایەنەکان و دەنگی بایکۆت و پوچەڵ بەم شێوەی خوارەوەیە: 

⛔ ١٫٤٢٥٫٧٠٥ کەس مافی دەنگدانی هەبووە، لەو رێژەیەدا ١٫٠٤٠٫٧٣٣کەس دەنگی بایکۆت و سوتاوە، بەرێژەی %72.99 واتە ئەوەی دەنگی دروستی داوە بەلایەنە سیاسییەکان لەپارێزگای سلێمانی، ٣٨٤٫٩٧٢دەنگ بووە، بەرێژەی %27.1

دەنگی لایەنەکان لەپارێزگای سلێمانی بەو شێوەیە بووە:

یەکێتی: ١٢٣٨١٤ دەنگ       رێژەی %8.68 ی مافی دەنگدان
نەوەی نوێ: ١٠٦٣١٨ دەنگ  رێژەی %7.45 ی مافی دەنگدان
پارتی: ٥٤٨٩١ دەنگ           رێژەی %3.85 ی مافی دەنگدان
کۆمەڵ: ٤٤٦٣٩ دەنگ        رێژەی %3.13 ی مافی دەنگدان
یەکگرتوو: ٢٢٨٤٦ دەنگ     رێژەی %1.6 ی مافی دەنگدان
گۆڕان: ١٧٨٤٦ دەنگ          رێژەی %1.25 ی مافی دەنگدان

سۆسیالست و سەربەخۆکان: ١٤٦١٧ دەنگ رێژە %1 ی مافی دەنگدان.

🔴 پارێزگای هەولێر:

دەنگی لایەنەکان و دەنگی بایکۆت و پوچەڵ بەم شێوەی خوارەوەیە: 

⛔ ١٫٢٣٨٫٣٩٧ کەس مافی دەنگدانی هەبووە، لەورێژەیەدا ٤٤٦٫١٥٠کەس دەنگی دروستی بەلایەنەسیاسییەکان داوە، بەرێژەی %36 واتە رێژەی بایکۆت و دەنگی پوچەڵ لەپارێزگای هەولێر ٧٩٢٫٢٤٧ دەنگ بووە، بەرێژەی %64

دەنگی لایەنەکان لەپارێزگای هەولێر بەو شێوەیەی خوارەوەیە:
 
دەنگی پارتی: ٢٦٥٫٠٣٧        رێژەی %21.4 ی مافی دەنگدان
دەنگی نەوەی نوێ: ٧٩٢٤٥   رێژەی %6.39 ی مافی دەنگدان
دەنگی یەكێتی: ٦٥٨٣٢       رێژەی %5.31 ی مافی دەنگدان
دەنگی کۆمەڵ: ١٨١٥٥         رێژەی %1.46 ی مافی دەنگدان
دەنگی یەکگرتوو: ٣٧٩١       رێژەی %0.30 ی مافی دەنگدان
دەنگی گۆڕان: ٤٠٤١             رێژەی %0.32 ی مافی دەنگدان

دەنگی کۆتاکان و سەربەخۆکان: ١٠٠٤٩ رێژەی %0.8 ی مافی دەنگدان. 

🔴 پارێزگای دهۆک:

دەنگی لایەنەکان و دەنگی بایکۆت و پوچەڵ بەم شێوەی خوارەوەیە: 

لەپارێزگای دهۆک ٨٨٢٫٧٠٣ کەس مافی دەنگدانی هەبووە لەورێژەیەدا، ٤٠١٫٥٥١ کەس دەنگی دروستی بەلایەنەکان داوە، بەرێژەی %45.49. 
کۆی دەنگی بایکۆت و پوچەڵ ٤٨١٫١٥٢ دەنگ بووە بەرێژەی %44.51، بەپێی ئەنجامەکان بەرزترین رێژەی بەشداری لەدهۆک بووە و نزمترین رێژەی بەشداریش لەپارێزگای سلێمانی بووە.

دەنگی پارتی: ٢٦١٫٥٤٣      رێژەی %29.6 ی مافی دەنگدان
دەنگی یەكێتی: ٢٥٠٤٠       رێژەی % 2.8 ی مافی دەنگدان
دەنگی یەکگرتوو: ٨١١٤٤    رێژەی %9.2 ی مافی دەنگدان
دەنگی نەوەی نوێ: ١٨٧٦٠  رێژەی %2.1 ی مافی دەنگدان 

دەنگی کۆتاکان و سەربەخۆکان: ١٥٠٦٤ رێژەی %1.7 ی مافی دەنگدان.

⛔ رێژەی سەدی دەنگی لایەنەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
یەکەم: پارتی دیموکرات:              رێژەی %16.6
دووەم: یەکێتی نیشتمانی:            رێژەی % 5.59
سێیەم: نەوەی نوێ:                     رێژەی % 5.31
چوارەم: یەکگرتووی ئیسلامی:       رێژەی %3.7
پێنجەم: کۆمەڵی دادگەری:            رێژەی %1.53
شەشەم: بزوتنەوەی گۆڕان:           رێژەی %0.52
.........................................................................

🔷 بەراوردکاری دەنگی لایەنەکان لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی ٢٠٢١ پەرلەمانی عێراق: 

🔸 یەکەم: پارتی دیموکرات لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ ی پەرلەمانی کوردستان ٦٨٨٫٠٧٠ دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام لەهەڵبژاردنی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق ٥٨١٫٤٧١ دەنگی بەدەستهێناوە، واتە پارتی بەبەراورد بەهەڵبژاردنی رابردوو لەسەر ئاستی هەرێم ١٠٦٫٥٩٩ دەنگی لەدەستداوە.

🔸دووەم: یەکێتی نیشتمانی لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان ٣١٩٫٩١٢ دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام لەهەڵبژاردنی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق، ٢١٤٫٧١٦ دەنگی بەدەستهێناوە، واتە یەکێتی بەبەراورد بەهەڵبژاردنی رابردوو لەسەرئاستی هەرێم ١٠٥٫١٩٥ دەنگ کەمی کردووە.

🔸سێیەم: نەوەی نوێ:  لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان ١٢٧٫١١٥دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام لەهەڵبژاردنی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق، ٢٠٤٫٣٢٣ دەنگی بەدەستهێناوە، واتە نەوەی نوێ بەبەراورد بەهەڵبژاردنی رابردوو لەسەرئاستی هەرێم ٧٧٫٢٠٨ دەنگ زیادی کردووە.

🔸سێیەم: بزوتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان ١٨٦٫٩٠٣ دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام لەهەڵبژاردنی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق، ٢١٨٨٧ دەنگی بەدەستهێناوە، واتە گۆڕان بەبەراورد بەهەڵبژاردنی رابردوو لەسەرئاستی هەرێم ١٦٥٫٠١٦ دەنگ کەمی کردووە.

🔸چوارەم: یەکگرتووی ئیسلامی  لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان ٧٩٫٤٣٤دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام لەهەڵبژاردنی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق، ١٠٧٫٧٨١ دەنگی بەدەستهێناوە، واتە یەکگرتوو بەبەراورد بەهەڵبژاردنی رابردوو لەسەرئاستی هەرێم ٢٨٣٤٧ دەنگ زیادی کردووە.

🔸پێنجەم: کۆمەڵی دادگەری:  لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان ١٠٩٫٤٩٤دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام لەهەڵبژاردنی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق، ٦٢٧٩٤دەنگی بەدەستهێناوە، واتە کۆمەڵ بەبەراورد بەهەڵبژاردنی رابردوو لەسەرئاستی هەرێم ٤٦٧٠٠ دەنگ کەمی کردووە...

........................................................................

⛔ روداوە چاوەڕواننەکراوەکانی هەڵبژاردنی ٢٠٢١ی پەرلەمانی عێراق.

-لەبازنەی یەکی هەولێر کاندیدەکەی یەکێتی "فەیسەڵ کەریم خان" نزیکەی ٢٨ هەزار دەنگ نەیتوانی بگات بەکورسی پەرلەمان، لەکاتێکدا کاندیدەکەی یەکێتی لەو بازنەیە بەتەنها دەنگی لەهەردوو کاندیدەکەی تری یەکێتی زیاتر بووە لەبازنەکانی دوو و سێ.

-ناسکە عەبدوڵڵا کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی زۆرترین دەنگی بۆ پارتی بەدەستهێناوە، بەڵام نەیتوانی ببێتە ئەندامی پەرلەمان.

-جەمال کۆچەر، کاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتووی ئیسلامی زیاتر لە 56 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەو رێژە دەنگە لیستەکەی سەدر لەپارێزگای ناسرییە نۆ کورسی پەرلەمانی بردووەتەوە.

-دەنگەکانی کۆمەڵی دادگەری لەپارێزگای سلێمانی دوو هێندەی دەنگەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە لەو پارێزگایە، بەڵام کۆمەڵ یەک کورسی لەو پارێزگایە بردووەتەوەو یەکگرتوو دوو کورسی، پارتیش بەهەمان شێوەیە.

-پارتی لەبازنەی یەکی هەولێر، 129 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بەتێکڕای سێ بازنەکەی دیکەی هەولێر 128 هەزار دەنگی لەو پارێزگایە بەدەستهێناوە.

-لەبازنەی یەکی پارێزگای سلێمانی یەکگرتوو بەنزیکە هەشت هەزار دەنگ کورسییەکی پەرلەمانی بردووەتەوە، بەڵام یەکێتی بەهۆی زۆری کاندید بە 22 هەزار دەنگ یەک کورسی بردووەتەوە.

-لەسەر ئاستی هەرێم، یەکگرتووی ئیسلامی بەنزیکەی 108 هەزار دەنگی هێناوەو چوار کورسی بردووەتەوە، بەڵام کۆمەڵی دادگەری نزیکەی 63 هەزار دەنگی هێناوەو یەک کورسی بردووەتەوە.

-سەرجەم لایەنەکان لەبازنەی چوار هەولێر، 53 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە، بەڵام یەک کورسی پەرلەمانیان بردووەتەوە، پارتیش بە57 هەزار دەنگ سێ کورسی لەو بازنەیە بردووەتەوە.

بەپەلە