شارپرێس:
تەندروستی جیهانی له بارهی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن هۆشداری دهدات و ڕایدهگهیهنێت،ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بە شێوەیەكی خێراتر لە جۆرەكانیتری كۆرۆنا بڵادەبێتەوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداری دایە وڵاتانی جیهان و ئاماژەی بەوەكردووە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بە شێوەیەكی خێراتر لە جۆرەكانیتری كۆرۆنا بڵادەبێتەوە ،تەنها لە یەك هەفتەدا بە ڕێژەی لە سەدا یانزە ژمارەی توشبووانی كۆرۆنای بەرزكردۆتەوە.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە وڵاتانی جیهان كردووە ڕێكارەكانی خۆپارێزی توندتر بكەنەوە و پرۆسەی پێدانی ڤاكسینەكانی كۆرۆنا خێراتر بكەن.
مانگی رابردوو رێکخراوی تەندروستى جیهانى جۆرێکى نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، کە ئەویش ئۆمیکرۆنە کە گۆڕاوی کۆڤید ١٩یە، بەڵام بەوتەى رێکخراوەکە کاریگەرییەکانى کەمترە بەراورد بە کۆڤید ١٩.
س.هـ